بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانکە بازرگانییەکان سەرجەم هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە، سبەی دووشەممە سەرجەم بانکە حکومییەکانی هەرێمی کوردستان دادەخرێن و دەبێتە پشووی بانکی. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانکە بازرگانییەکانی وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، ڕۆژی دووشەممە 1-7-2024، لە سەرجەم بانکە حکومییەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان پشووی بانکییە و دەرگای بانک بەڕووی هاووڵاتیان دادەخرێت.
هەرچەندە پشووە، بەڵام فەرمانبەرانی بانک بە مەبەستی ڕێکخستنی هاوسەنگی نیوەی ساڵی دارایی 2024، دەوام دەکەن.
وەڵام بدەوه