لیستى مووچەى مانگی ئایاری هێزەئەمنییەکانى هەرێم هەموو رێکارەکانى بڕیوە و بڕیارە لەگەڵ دەستپێکردنەوەى دەوامدا پارەکە بنێردرێت و دەست بە دابەشکردنى مووچەکانیان بکرێت.
هەروەها، بڕیارە لەگەڵ دەستپێکردنەوەى دەوامدا پارەی مووچەى مانگی پێنجی هێزەئەمنییەکانی هەرێم بنێردرێت، لەدوای گەیشتنی پارەکەش راستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەکانیان دەکرێت.
دابەشکردنی مووچەی هێزە ئەمنییەکان بەهۆی ئەو کێشانەی لەلایەن وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدڕاڵەوە بۆ مووچەی هەرێم دروست کران بۆ زیاتر لە دوو مانگ دواکەوت.
چەند رۆژێک پێش جەژنی قوربان مووچەی مانگی چواری هێزە ئەمنییەکان دابەش کرا ئەوەش دوای زیاتر لە دوو مانگ لەدواخستنی
وەڵام بدەوه