Kurdistan Press - لەبارەی مووچەی مانگی پێنچ و ھێزە ئەمنییەکان زانیاری نوێ گەیشت لەبارەی مووچەی مانگی پێنچ و ھێزە ئەمنییەکان زانیاری نوێ گەیشت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لەبارەی مووچەی مانگی پێنچ و ھێزە ئەمنییەکان زانیاری نوێ گەیشت

گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان زانیاریی لەبارەی مووچەی هێزە ئەمنییەكان و مووچەی مانگی پێنج دەخاتە ڕوو و دەڵێت: "دەبێت لەم یەك دوو رۆژە مووچەی هێزە ئەمییەكان بنێردرێت."

پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، راگەیاند: "سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، بۆ پرسی مووچەی مانگی چواری هێزە ئەمنییەكان لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی عێراق لەسەر ئەو یرسە لە گفتوگۆ و پەیوەندیدان بۆ ئەوەی بە زوویی ئەم پرسە چارەسەر بكرێت."

گوتیشی: "پێم وایە ئەمڕۆ دیوانی چاودێرێی دارایی عێراق و هەرێمی كوردستان وردبینی خۆیان لەبارەی لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەكان تەواو بكەن، ئەگەر وردبینیەكە تەواو بكەن دەبێت لەم یەك دوو رۆژە مووچەی هێزە ئەمنییەكانیش بنێردرێت."

لەبارەی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان پێشەوا هەورامانی گوتی: "ئامادەكاریمان كردووە بۆ ئەوەی داوای مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەران بكەین ئەویش هەمووی بنێردرێت."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه