Kurdistan Press - وەزیری دارایی ھەرێم لەگەڵ حکومەتی عێراق ڕێککەوتین وەزیری دارایی ھەرێم لەگەڵ حکومەتی عێراق ڕێککەوتین | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وەزیری دارایی ھەرێم لەگەڵ حکومەتی عێراق ڕێککەوتین

لەسەر بنەمای ئەو رێككەوتنەی كە لەگەڵ حكوومەتی فیدراڵدا هاتووەتە ئاراوە، وەزیری دارایی و ئابووری رای گەیاند، لەگەڵ حكوومەتی فیدراڵدا لەسەر رادەستكردنی داهاتە نانەوتییەكان گەیشتووینەتە رێككەوتن بەپێی یاسادی بودجە و لەم پێناوەیشدا بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ سیستمەكە، وەزارەت خوولێك بۆ فەرمانبەران دەكاتەوە. 

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێركاری وەزارەت خوولێك بۆ فەرمانگەكانی "تەمویل زاتی" لەسەر ئاستی وەزارەتەكان دەكاتەوە و بەپێویستیش زانراوە فەرمانگە پێوەندارەكان بە زووترین كات خۆیان لەگەڵ سیستمەكە بگونجێنن. 

ئەمڕۆ سێشەم 21ی ئاداری 2024 لە راگەیەنراوێكی وەزارەتی داراییدا هاتووە،  ئاواتی شێخ جەناب وەزیری دارایی لە كۆبوونەكەدا روونی كردووەتەوە،  لەدەرئەنجامی ئەو ڕێکكەوتن و لێکتێگەیشتنانەی لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی هاتۆتە ئاراوە پێویستە بەزووترین کات ئەو فەرمانگانەی تمویل زاتین جیابکرێنەوە و هاوشێوەی عێراق کار بەسیستەمی ژمێریاری تایبەت بە تمویل زاتی بکەن.

وەزیری دارایی ئاماژەیشی دا،  کە لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ لە سەر ڕادەستکردنی داهاتە نانەوتیەکان گەیشتوونەتە ڕێکكەوتن بەپێی یاسای بودجە و یاسای ئیدارەدانی دارایی و لەسەر بنەمای بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی.    

بەپێی راگەیەنراوەكە، خولی تەمویل زاتی لەلایەن سەنتەری پەرەپێدانی وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ فەرمانبەرانی ژمێریاریی و فەرمانگە و وەزارەتە پێوەندارەكان کراوەتەوە و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە هەولێرو سلێمانی و دهۆک بەردەوام دەبێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه