Kurdistan Press - لە وەزارەتی داراییەوە لەبارەی دابەشکردنی مووچەی ھێزە ئەمنییەکان لە وەزارەتی داراییەوە لەبارەی دابەشکردنی مووچەی ھێزە ئەمنییەکان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لە وەزارەتی داراییەوە لەبارەی دابەشکردنی مووچەی ھێزە ئەمنییەکان

وەزارەتی دارایی ئاشكرای دەكات، لەم هەفتەیەدا مووچەی مانگی چواری پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكان دەدرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیاند: "هیچ كێشەیەك لە وردبینیی لیستی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكان نییە، چاوەڕوانین ئەمڕۆ یەكشەممە 19ی ئایار، بڕیار لە ناردنی تەمویلی مووچەی ئەوان بدرێت، بەڵام رەنگە ناردنی پارەكە بكەوێتە سبەی، هەركات پارەكە بگات، وادەی دابەشكردنی مووچەیان رادەگەیەندرێت."

ئەو سەرچاوەیە دووپاتی كردەوە: "بەدڵنیایی دابەشكردنی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكان لەم هەفتەیە تێپەڕ ناكات و دابەش دەكرێت."

لە رۆژی سێشەممە و چوارشەممە وەزارتی دارایی عێراق بڕی 618 ملیار دیناری مووچەی فەرمانبەرانی شارستانی و خانەنشینیی سەربازی و شارستانی و مووچەی خاوەن پێداویستی تایبەتی ناردووە و لە رۆژی 15ی ئایارەوە دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسان دەستی پێكردووە.

سەرچاوەكەی وەزارەتی دارایی جەختی كردەوە، هێشتا بەغدا نزیكەی 300 ملیار دیناری مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و ئاسایش و زێرەڤانی و لیوای نەوت و گاز و بەرگری و فریاكەوتنی نەناردووە. لای خۆیەوە ژمێریارێكی وەزارەتی پێشمەرگە  راگەیاند: "چەكی مووچە ئامادەیە و هەموو رێكارەكان تەواو كراون، پارە بنێردرێت لە یەك رۆژدا مووچە دابەش دەكرێت."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه