KurdistanPress...

CLOSE

ئاگادارییەک لە بانکەکانەوە بۆ مووچەخۆران

سبەی بەپێی ئەو خشتەیەی بڵاو كراوەتەوە مووچەی چەند شوێنێك دابەش دەكرێ‌، بانكەكانیش ئاگاداری مووچەخۆران دەكەنەوە.

بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاوی كردووەتەوە تێدا هاتووە، سبەی مووچەی چەند وەزارەتێ: دابەش دەكرێ‌، هەرچەندە ڕۆژەكە پشووە، بەڵام ئەو بانكانەی مووچە دابەش دەكرێ، كراوە دەبن.

ئەمڕۆ هەینی 17ـی ئایار، لە ئاگادارییەكی بانكەكان بۆ مووچەخۆران هاتووە، سبەی شەممە مووچەی مانگی چواری هەریەكە لە وەزارەتەكانی پەروەردە، داد، ئەنجوومەنی دادوەری، ئەوقاف و كاروباری ئاینی و كشتوكاڵ لە بانكەكەمان دابەش دەكرێت.

ئاماژە بەوەیش كراوە، خانەنشینی مەدەنی و خانەنشینی پێشمەرگە و خاوەنپێداویستی تایبەت و كەسوكاری شەهیدان و ئەنفال كراوان دەتوانن سەردانی بانكەكەمان بكەن بۆ وەرگرتنی مووچەكانیان.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه