Kurdistan Press - ڕوونکردنەوە لە وەزارەتی دراییەوە لەبارەی دابەشکردنی مووچەوە ڕوونکردنەوە لە وەزارەتی دراییەوە لەبارەی دابەشکردنی مووچەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ڕوونکردنەوە لە وەزارەتی دراییەوە لەبارەی دابەشکردنی مووچەوە

وەزارەتی دارایی ئاشکرای دەکات، ئەمڕۆ مووچەی نیسان دابەش دەکرێت و جەختیش دەكاتەوە، تەمویلی مووچەی فەرمانبەرانی شارستانی و سەربازییش دێت.

ھونەر جەمال، گوتەبێژی وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕاگەیاند: ”ئەمڕۆ 15ی ئایار مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفال و کەمئەندامان دەدرێت."

ئاماژەی بەوەش دا، دوای هاتنی تەمویلی دیکە، دابەشکردنی مووچەی هەموان بەردەوام دەبێ.

شەوی ڕابردوو، وەزارەتی دارایی لە راگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوە: "نزیکەی 168 ملیار دینار بە سێ گوژمە وەک شایستەی مووچەی مانگی نیسانی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان، لەلایەن وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵەوە خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق."

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی ڕاگەیاند: "چاوەڕێ دەکرێت ئەمڕۆ تەمویلی مووچەی فەرمانبەرانی شارستانییش بگات، دواتر تەمویلی مووچەی سەربازییش دەنێردرێت و لیستی مووچەش ڕادەگەیەندرێت."

هەر لەمبارەیەوە، محەمەد مەلا، بەڕێوەبەری بانکی حەمرین بە ڕاگەیاند: ئەمڕۆ لای ئێمە مووچەی خانەنشینان دابەش دەکرێت."

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا