Kurdistan Press - دەست بە ناردنی مووچەی مانگی چوار دەکرێت دەست بە ناردنی مووچەی مانگی چوار دەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دەست بە ناردنی مووچەی مانگی چوار دەکرێت

وەزیری دارایی عێراق ژمێرکاری وەزارەتەکەی ڕاسپارد پارە بخاتە سەر ھەژماری ھەرێم. لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری عێراق، فەرمان بە ژمێریاری وەزارەتی دارایی كراوە دەست بكەن بە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان. کەمێک پێش ئێستا سەرچاوەیەك لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، راگەیاند، ئەمڕۆ لەلایەن وەزارەتی دارایی، ژمێریاری گشتی ئاگادار كراوەتەوە دەست بە رێكارەكانی بەشە بودجەی كوردستان بۆ مووچە بكەن. ئەوەیشی گوت، وەزیری دارایی عێراق بەڕێوەبەرایەتیی ژمێركاری وەزارەتەكەی راسپارد پارەی مووچەی مانگی نیسان، بخاتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان.باسی لەوەش كرد، ئەگەر هیچ بەربەستێك دروست نەكرێت، ئەوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ دەبێت رێكارەكانی ناردنی پارە تەواو بێت و دەست بە گواستنەوەی بكرێ‌.

لە 22ـی نیسان، وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان لیستی مووچەی بۆ عێراق نارد، بەڵام بەبێ‌ هیچ هۆكارێك ناردنی ئەو پارەیە دواخرا كە چەند تێبینییەكیان هەبوو بۆ دواخستنی نەك تێبینی یاسایی.بەپێێ‌ دواین رێككەوتنی نێوان مەسروور بارزانی و محەمەد شیاع سوودانی و دواین بڕیاری دادگای فیدراڵی، بڕیارە لە هەموو مانگێك لە 25ـی ئایار دەست بكرێت بە ناردنی مووچەی فەرمانبەران.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه