ئه‌مڕۆ دووشه‌م 29ی نیسان، د. عه‌لی ته‌ته‌ر پارێزگاری دهۆك له كاتی وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارتی "هه‌ژماری من" راگەیاند، وه‌ك هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكی تری هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌ت پارێزگای دهۆك، كارتی بانكیی "هه‌ژماری من"ـم وه‌رگرت كه پڕۆژه‌یه‌كی مۆدێرن و شارستانییه.
دووپاتی كرده‌وه كه له زۆرینه‌ی وڵاته پێشکه‌وتووه‌كانی دنیا، كارتی بانكیی له مامه‌ڵه بازرگانییه‌كاندا به‌كار ده‌هێنن و كه‌س پاره‌ی كاش هه‌ڵناگرێت، "هه‌ژماره‌ی من" له به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتییان و حكوومه‌تی هـه‌رێمی كوردستاندایه.
ئه‌و پێشی وایه كه هه‌ژماره‌ی من ده‌توانی رووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵی ببێته‌وه، بۆیه داوایكرد كه فه‌رمانبه‌رانی دهۆك به‌ده‌م وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارته‌كانیان بچن.
.
وەڵام بدەوه