یاریده‌ده‌رێكی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان رای گه‌یاند، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له خه‌رجی كرداری " ئینفاقی فیعلی" جیا كراوه‌ته‌وه. دووپات له‌وه‌یش ده‌كاته‌وه كه بڕیاری دابه‌شكردنی دوو مووچه له ئه‌نجامی هه‌وڵی 100%ی سه‌رۆك وه‌زیران بووه.
ڕێباز حه‌ملان یاریده‌ده‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند، بڕیاری دابه‌شكردنی دوو مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكدا، له ئه‌نجامی 100%ی هه‌وڵه‌كانی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه، چونكه له ماوه‌ی ڕابردوودا به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و وڵاتانی تر له‌سه‌ر هێڵ بووه.
"مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان شه‌و و ڕۆژی خستووه‌ته سه‌ر یه‌ك، بێ ماندووبوون و زۆر خۆڕاگرانه به‌رگریی له مافه ده‌ستوورییه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات"، حه‌ملان وای گوت.
دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه پێویسته ئه‌و لایه‌نانه‌ی به‌شدارن له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بزانن نوێنه‌رانیان له لووتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه گرنگه‌كان، ده‌بێت بڕوای ته‌واویان به نوێنه‌ره‌كانیان هه‌بێت، نه‌ك له‌لایه‌ن حزبه‌وه ده‌ستكاریی كاروباریان بكرێت، چونكه ئیشی ئه‌وان نییه و لێی نازانن.
رێباز حه‌ملان راگەیاند، سه‌ردانی ئه‌مدواییه‌ی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌مه‌ریكا، سه‌ردانێكی ئاسایی نه‌بوو، له سه‌رووی پڕۆتۆكۆله‌وه بووه و پێش سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بوو، زۆر بابه‌تی گرنگ و ستراتیجی بۆ هه‌رێمی كوردستان یه‌كلا كراوه‌ته‌وه، ورده ورده ئه‌نجامه‌كانی ده‌رده‌كه‌ون.
وەڵام بدەوه