راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق رای دەگەیەنێت، رێكارەكانی تەواوكردنی پڕۆژەیاسای بودجەی 2024، تەنیا ئەوەندەی ماوە بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران بنێرێت بۆ ئەوەی پەسند بكرێت.
ئەمڕۆ شەموو 30ـی ئادار، مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق رای گەیاند، رێكارەكانی تەواوكردنی پڕۆژەیاسای بودجەی 2024، تەنیا ئەوەندەی ماوە بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران بنێرێت بۆ ئەوەی پەسند بكرێت.
زیاتر گوتی، ئەوەی گرنگە لە پڕۆژەیاساكەدا دیاریكردنی ئاستی خەرجی وەبەرهێنانە بۆ پڕۆژەی نوێ، كە كاریگەریی لەسەر جووڵەی بازرگانیی نیشتمانی دەبێت.
باسی لەوەش كرد، دیاریكردنی ئاستی خەرجی وەبەرهێنان، پێوەستە بە گەشەسەندنی ئابوورییەوە و لە پڕۆژەیاسای بودجەی 2024 زۆر گرنگیی پێ دراوە.
پڕۆژەی یاسای بودجەی فیدراڵی 2024، لە سەروبەندی تەواوكردنی كارەكانیدا بۆ ئەوەی رەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بكرێت، لەو پڕۆژەیە ئەگەر لە پەرلەمانی عێراق دەستكاری نەكرێت، بە گوتەی بەرپرسانی عێراق، كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی كوردستانیش چارەسەر كراوە..
وەڵام بدەوه