Kurdistan Press - نڕخی مریشکی زیندوو دابەزی نڕخی مریشکی زیندوو دابەزی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

نڕخی مریشکی زیندوو دابەزی

نرخی كیلۆیەك مریشك بەراورد بە دوو هەفتەی رابردوو نرخەكەی دابەزینی زۆری بەخۆیەوە بینیوە بەجۆرێك ئەمڕۆ یەك كیلۆ مریشك گەیشتە خوار سێ‌ هەزار دینار.

ئەمڕۆ هەینی 29ـی ئادار، زانا شێخ قادر ئەندامی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكانی هەولێر، راگەیاند، نرخی مرییشك لە دوێنیێەوە بە تەواوەتی رووی لە دابەزین كردووە.

زیاتر گوتی، ئەمڕۆ نرخی یەك كیلۆ مریشك بە دوو هەزار و 900 دینار دەفرۆشرێت پێشبینی هەرزانبوونی زیاتریش دەكرێت. باسی لەوەش كرد، ئەو نرخە پێوەندی بە چەند هۆكارێك هەیە لەوانەش ئەو بڕیارەی دوای حكوومەت بۆ لابردنی باج لەسەر گۆشتی سوور كە دەبێـە هۆی هەرزانبوونی، لەگەڵ پێگەیشتنی بەرهەمی زیاتری مریشك.

ئەم نرخە لە كاتێكایە، لە ماوەی رابردوو نرخ یەك كیلۆ مریشك نزیك بوویەوە لە چوار  هەزار و 500 دینار.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه