Kurdistan Press - لیستی مووچەی مانگی سێ ئامادە دەکرێت لیستی مووچەی مانگی سێ ئامادە دەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لیستی مووچەی مانگی سێ ئامادە دەکرێت

وەزارەت و فەرمانگەكان و دەستەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دەستیان بە ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی سێی مووچەخۆران كرد.

دوێنی چوارشەممە 27/3/2024، سەرجەم بەڕێوەبەرانی میلاکی وەزارەت و دەستەکان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی ژمێرکاری کۆ بوونەوە بۆ وەرگرتنی زانیاری لەبارەی چۆنیەتیی ئامادەکردنی لیستی مووچە کە بە جۆرێک پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانیشی لەگەڵدا بێت، ئەمڕۆ پێنجشەممە 28/3/2024، سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەكان و دەستەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، خشتەی ئامادەکارییەکانی لیستی مووچەیان بۆ ڕۆشتووە و لەمڕۆوە دەستیان بە ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی سێی مووچەخۆران كرد، كە بڕیارە لە ماوەی هەفتەیەکدا لیستەکە ئامادە بکرێت و بۆ بەغدا بنێردرێت.

دوێنێ چوارشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، چەند بڕیارێكی لە بەرژەوەندیی هاووڵاتییان دا و ئاماژەی بەوە دا: "وەزارەتی دارایی و ئابوورییم راسپاردووە دەست بکەن بە دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو و ئامادەکاریش بکەن بۆ دابینکردنی مووچەی مانگی سێ و مانگەکانی داهاتووش.

سەرۆكی حكوومەت ئەوەشی خستە ڕوو: لە بەرژەوەندیی خەڵکی کوردستان ئێمە هەندێک بڕیاری ترمان لە ئەنجوومەنی وەزیران داوە بۆ ئەوەی بتوانین ئەم بارە قورسە ناهەموارە ئابوورییەی کە کەوتووەتە سەر شانی خەڵکی هەرێمی کوردستان، تۆزێک بۆیان سووک بکەینەوە، بڕیارمان داوە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەست بکات بە تەرخانکردن و دابەشکردنی زەوی بەسەر هەموو ئەو فەرمانبەرانەی کە تاوەکو ئێستا لە حکوومەت سوودمەند نەبوون."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه