KurdistanPress...

CLOSE

بەھای دۆلار بەتەواوی دادەبەزێت

راوێژكارێكی سەرۆك وەزیرانی عێراق: نرخی دۆلار بەتەواوی دادەبەزێت

ماوەیەكە نرخی دۆلار لە بازاڕەكان روو لە دابەزینە و لە نرخی فەرمیی بانكی ناوەندیی عێراق نزیك دەبێتەوە، راوێژكاری ئابووریی سەرۆكی حكوومەتی عێراق رای دەگەیەنێت كە نرخی دۆلار لە دابەزین بەردەوام دەبێت و دوای سەردانی سەرۆكی حكوومەت بۆ ئەمەریكا نرخی زیاتر دادەبەزێت.

ئەمڕۆ سێشەم 26ی ئاداری 2024، مەزهەر محەمەد، راوێژكاری ئابووریی سەرۆكی حكوومەتی عێراق راگەیاند، چەندین رۆژە نرخی دۆلار لەدوای هەوڵ و رێكارەكانی بانكی ناوەندی لە دابەزینە، ئەوەش هەوڵێكی زۆر باش بوو تا دۆلار بگات بەو نرخە.

زیاتر وتی، نرخی دۆلار بەردەوام دەبێت لە دابەزین، لەدوای سەردانەكەی محەمەد شیاع سوودانیش بۆ ئەمەریكا نرخی دۆلار زیاتر دادەبەزێت، بۆیە ئەو سەردانە زۆر گرنگە و چاوەكان لەسەر ئەوەن نرخی دۆلار بەخێرایی دابەزێت.

راوێژكارەكەی سوودانی دووپاتی كردەوە، نرخی دۆلار لە داهاتوویەكی نزیك زیاتر دادەبەزێت، بەجۆرێك دەبێت تەنیا لە 2%ی نرخی فەرمی جیاوازی هەبێت و بەو نرخە بگاتە دەستی هاووڵاتییان.

شایەنی باسە ماوەی چەندین رۆژە بانكی ناوەندیی عێراق فرۆشتنی دۆلاری بەشێوەی مەزاد زیاد كردووە،ئێستەش نرخی 100 دۆلار لە بۆرسەكاندا بە 147 هەزار دینارە.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه