Kurdistan Press - چۆن چارەسەری مووچە دەکرێت چۆن چارەسەری مووچە دەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

چۆن چارەسەری مووچە دەکرێت

مه‌سعوود حه‌یده‌ر، بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، ڕایگه‌یاند: بۆ چارەسەرکردنی بابەتی مووچە، پێویستە پابەند بین بە بنەماکانی دەستووری عێراق، كه‌ لە دەستووری عێراقدا دەسەڵاتی (حصري – تایبه‌تكراو)ـه‌ حکوومەتی ھەرێمی كوردستانە لە رێگەی وەزارەتی داراییەوە کاروباری دارایی ھەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکات.

مه‌سعوود حه‌یده‌ر، ده‌شڵێ: بەپێی دەستوور حکوومەتی فیدراڵی، دەبێ لە رێگەی حکوومەتی ھەرێمی كوردستانەوە مامەڵە لەگەڵ کوردستان بکات و هه‌ر ڕێوشوێنێك پێچەوانەی ئەمە، دژ بە بنەماکانی دەستووره‌.

بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی ڕاشیگه‌یاند: حيسابى بانكیى فەرمانبەران لە ھەر بانکێکی مۆڵەتپێدراو لە بانکی ناوەندی حیسابێکی یاساییە و پێویستە ئەو بانکانە تەنیا لەگەڵ وەزارەتی دارایی ھەرێمی كوردستانه‌، ھەماھەنگیان ھەبێت بۆ (توطين)ـی مووچە.

ده‌شڵێ: پێویستە وەزارەتی دارایی ھەرێمی كوردستان، مووچەی فەرمانبەران بخاتە سەر حیسابی بانکی، بۆ ئەوانەی کە حیساب بانکییان ھەیە، ئەوانەش کە ھێشتا حیسابیان نییە بە کاش مووچەیان بدرێت و لە ماوەی شەش مانگ ھەتا ساڵێک ھەموو مووچەخۆرێکی ھەرێمی كوردستان حیسابی بانکی بۆ بکرێتەوە، ناشبێت رێگە بە ھیچ لایەنێکی ناوخۆیی یان دەرەکی بدرێت، شایستەی مووچەی خەڵکی ھەرێمی كوردستان بە سیاسی بکات، کە مافێکی دەستووریی مووچەخۆرانە، کە بەھۆی ئەو دەستتێوەردانە پێشێلکردنی بنەما سەرەکییه‌کانی دەستووری عێراق بکرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه