هێشتا واده‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان دیار نییه، مه‌سروور بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى كوردستان هه‌موو هه‌وڵێک ده‌دات كه سازش له‌سه‌ر مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران نه‌كات و له‌وباره‌شه‌وه له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌سه‌ر هێڵه.
سەرچاوەیەک راگەیاند، به‌بێ ته‌واونه‌كردنى پاره‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان، مووچه دابه‌ش ناكرێت ئه‌وه بڕیارى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانه، بۆیه پێویسته به‌غدا ته‌واوى پاره‌كه بنێرێ ئینجا مووچه دابه‌ش ده‌كرێ.
سه‌رچاوه‌كه گوتى، سه‌رۆك وه‌زیرانى كوردستان و سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌سه‌ر هێڵن كه ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێت و ئومێدى زۆر هه‌یه ئه‌م هه‌فته‌یه ئه‌و كێشه‌یه به ته‌واوى یه‌كلا بكرێته‌وه.
جێگەی ئاماژەیە، هەر ئەمشەو پێشەوا هەورامی گوتەبێژی حكوومەتی هەرێم لە چاوپێكەوتنێكدا رای گەیاند، ئەنجوومەنی وەزیران لە كۆبوونەوەی خۆیدا بە كۆی دەنگ بڕیاری داوە كەچیتر مووچەی مووچەخۆرانی كوردستان كە لەلایەن عێراقەوە دەنێردرێت بە كەموكەسرەوە قبووڵ نەكرێت.
سه‌رچاوه‌كه زانیاریى ئه‌وه‌ى نه‌دا كه شاندى هه‌رێمى كوردستان كه‌ى ده‌چن بۆ مووچه، به‌ڵام باسى له‌وه كرد كه هه‌ركاتێك پێویست بكات شاند ده‌چێته‌وه بۆ به‌غدا.
چوارشه‌مى رابردوو ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان بریاریدا، ده‌ستكارى ئه‌و پاره‌یه نه‌كات كه به‌غدا به نیوه‌ناچڵى بۆ مووچه ناردوویه‌تى و ژماره‌یه‌كى زۆرى مووچه‌خۆر بێ به‌ش ده‌بن.
پێشه‌وا هه‌ورامى گۆته‌بێژى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌ر ئه‌وكاته ئاشكراى كرد، مه‌سروور بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى كوردستان و سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بۆ چاره‌سه‌رى مووچه له‌سه‌ر هێڵێن.
وەڵام بدەوه