وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات، دارایی عێراق لیستی مووچەی بەشێوازێکی دیکه داواکرد، گوتیشی: "ئەو بیانووەشمان بڕین و ئەمڕۆ لیستەکە بە شێوەی كاغەز دەنێرین."
بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند: دوای ئەوەی لیستی مووچەمان بەتەواوی بۆ بەغدا نارد، بە تایبەت لە ڕێگەی سیدی، ڕۆژی پێنجشەممە وەزارەتی دارایی عێراق داواکارییەکی دیکەیان هەبوو.
ئاشکراشی کرد: "داوایان کرد لیستەکان بە چاپکراوی و بە مۆری وەزارەت بنێردرێن، هەروەها، بەڕێوەبەری ژمێریاری و بەڕێوەبەری وردبینی و بەڕێوەبەری گشتیی واژۆ لەسەر لیستەکان بکەن، دوێنێ هەینی هەموو وەزارەت و دەستەکان ئەو کارەیان کرد و لیستەکان دراون بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێرکاری وەزارەتی دارایی.
ئەو بەرپرسەی دارایی ئەوەشی گوت: "پێشتر لیستەکانمان بە 31 سیدی بۆ ناردوون، بەڵام بە كاغەزیش داوایان کردووە، ئەو بیانووەشیانمان بڕین و ئەمڕۆ لیستەکان بە كاغەز دەنێردرێن."
جەختی کردەوە، ئەوەی کراوە و لیستی مووچەی مانگی شوباتە و پەیوەندیی بە لیستی مووچەی دیکەوە نییە.
ئاماژەی بەوەش دا، "ئەوانەی کە پێشتر بەغدا داوای کردووە هەمووی نێردراوە، ئەوەی کە نەنێردراوە، داوا نەکراوە."
ڕۆژی 6ی3ی 2024، وەزارەتی دارایی لیستی هەموو وەزارەتەکان و لیستی پوختەی ژمارەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی بۆ بەغدا نارد.
سەرچاوەیەکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتییی ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند: "لە 24 کاتژمێردا لیستی مووچە بە شێوەی كاغەز لەلایەن 31 وەزارەت و دەستە تەواو کرا و بۆمان نێردرا، ئێمەش دەینێرین بۆ دارایی عێراقی فیدڕاڵ.
گوتیشی: هیچ بیانوویهك نهماوه، كه بودجه و مووچهی ههرێمی كوردستان دوا بكهوێت.
ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: "وەزارەتی دارایی سەرجەم لیستەكانی بۆ بەغدا ناردووە و لەلایەن تەیف سامی، وەزیری داراییەوە بەبێ كێشە ناو براوە، وەزارەتی دارایی هیچ پاساوێكی نەناردنی مووچەی بۆ عێراق نەهێشتووەتەوە.
وەڵام بدەوه