Kurdistan Press - دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی یازدەی وانەبێژان دەکرێت دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی یازدەی وانەبێژان دەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی یازدەی وانەبێژان دەکرێت

بەرپرسێكی گەنجینە ئاشكرای دەكات، چەكی پارە ئامادەیە و بڕیارە دەست بە خەرجکردنی مووچەی مانگی 11ی مامۆستایانی وانەبێژ دابەش بکرێت.

سیامەند ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گەنجینەی ئیدارەی سۆران، بە ڕاگەیاند: "هەفتەی رابردوو دەستمان بە پێدانی چەكی پارەی وانەبێژان كردووە، ئەمڕۆش چەكی چەند پەروەردەیەك دەدرێتەوە ژمێریارەكان و هەمووی ئامادە دەبێت

ئاماژەی بەوەش دا: "بڕیاروایە لەم هەفتەیەدا پارەی مانگی 11ی وانەبێژانی پەروەردەکانی سنووری ئیدارەی سۆران دابەش بکرێت. لیستی پارەی وانەبێژان بۆ مانگی 11 لە وردبینییە و بەمنزیكانە چەك ئامادە دەبێت و دوای ئەوە پارەكە دابەش دەكرێت. ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان 36 هەزار مامۆستان و مووچەی مانگانەیان لە 13 ملیار و 700 ملیۆن دینارە زیاترە.

 کارۆخ عەبدوڵا، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ، بە  ڕاگەیاند: "لە چەند پەروەردەیەك چەكی مووچەی مانگی 11ی وانەبێژان ئامادەیە و دەست بە دابەشكرنی پارە دەكرێت، ئەوانەیشی چەكیان ئامادە نەبێت، ئەوا دەكەوێتە هەفتەی داهاتوو.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا