وه‌زیری دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند کە له سبه‌ینێوه دەست بە دابه‌شكردنی مووچه دەکرێت. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 31/1/2024، ئاوات جه‌ناب نوری، وه‌زیری دارایی و ئابووری لە پرێس کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: هه‌رچی له ده‌ستمان هات كردمان، به‌ربه‌سته‌كانمان تێپه‌ڕاند، ئه‌وه‌ی پێشتریش گوتراو و بیستتان راست نه‌بوون و بێ بنه‌ما بوون، جگه له‌وه‌ش هه‌رچی بیانووه هه‌بوون، نه‌مانهێشت. گوتیشی: لە سبەینێوە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت."
ئەمە لەکاتێدایە ئەمڕۆ سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق راگەیاند کە 618 ملیار دینارەکە لەلایەن حکوومەتی فیدراڵییەوە خرایە سەر ئەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.
وەڵام بدەوه