لە بەغدا بەهۆی بڵاوكردنەوەی دۆلاری ساختە، خەڵك سكاڵا دەكەن و هێزە ئەمنییەكانیش چەند رێكارێك دەگرنەبەر و بە هەزاران دۆلاری ساختە ئاشكرا دەكرێن.
بەپێی راگەیاندراوی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراقی فیدراڵ، ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە چەند تاوانبارێك دەستگیرکراون كە دۆلاری ساختەیان پێ بووە.
بەپێی راگەیاندراوەكە، ماوەیەكە سكاڵای زۆر لەبارەی هەبوونی دراوی ساختە هەیە، بۆیە بەدواداچوون كراوە و دۆلارێكی زۆری ساختە گیراوە.
دوو كەس گیراون كە هەریەكەیان 30 هەزار دۆلاری ساختەیان پی بووە و دانیان بەوە داناوە كە دەستیان لە بڵاوكرنەوەی دینار و دۆلاری ساحتە هەبووە.
ئەو وردەكارییە ئاشكرا نەكراوە، كە سەرچاوەی ئەو دراوە ساختانە لە نێو عێراق بووە، یان لە شوێنێكی دیكەوە هاتوون.
رۆژی 14ی1ی 2024، كەسێك گیرا، كە بەهەزاران دۆلاری ساختەی پێ بوو.
وەڵام بدەوه