Kurdistan Press - لە داراییەوە بۆ موچەخۆران لە داراییەوە بۆ موچەخۆران | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لە داراییەوە بۆ موچەخۆران

وەزیری دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە بەتەواوبوونی پرۆژەی (هەژماری من )، فەرمانبەران و مووچەخۆران لەچەندین خزمەتگوزاری دارایی و بانکی سوودمەند دەبن.

لە ڕاگەیاندراوێکدا وەزارەتی دارایی بڵاوی کردەوە، ڕۆژی چوارشەممە 24ی1ی2024، ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابووری سەردانی دیوانی پارێزگای سلێمانی کرد و تیمەکانی پرۆژەی (هەژماری من)ی لە نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەسەر کردەوە.

وەزیری دارایی لەلایەن دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی پێشوازی لێکراو لە دیدارێکدا باسی لە گرنگی و بایەخی پرۆژەی (هەژماری من) کرد کە پرۆژەیەکی ستراتیژی گرنگە و لەلایەن تیمێک لە نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی ئەنجام دەدرێت.

ئەوەش خراوەتە روو، وەزیری دارایی پشتیوانی پارێزگاری سلێمانی بۆ سەرخستنی پرۆژەکە بەرز نرخاند و ڕایگەیاند: "پرۆژەی (هەژماری من) پرۆژەیەکی گرنگ و پێویستی ئەم قۆناغەیە و بەتەواوبوونی ئەو پرۆژەیە کێشەی کاش و نەبوونی سیولە بەتەواوی چارەسەر دەبێت و لەلایەن بانکە تایبەتەکانەوە چەندین خزمەتگوزاری وەک پێدانی قەرزو سلفە پێشکەش بەفەرمانبەران دەکرێت، جگە لەوەش فەرمانبەر دەتوانێت پرۆسەی حەواڵە و کڕینی کاڵا بە شێوەی ئەلیکترۆنی و ڕاکێشانی پارە لەوڵاتان و چەندین کارئاسانی تر لەڕێی کارتی هەژماری منەوە ئەنجام بدات.

روونیش کراوەتەوە، وەزیری دارایی لەگەڵ تیمی پرۆژەی (هەژماری من) سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کرد لەگەڵ سەرجەم بەڕێوەبەری بانکەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکان و ئاوات جەناب نوری گرنگی و بایەخی پرۆژەی (هەژماری من)ی ڕوون کردەوە و ڕایگەیاند: "پرۆژەکە هەنگاوێکی ستراتیژییە بۆ ئایندەی هەرێمی کوردستان و داوای لێ کردن بەهەموو توانایانەوە کار بۆسەرخستنی پرۆژەکە بکەن تابتوانرێت بەر لەو وادەیەی بۆی دانراوە کارەکان تەواو بکرێت

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا