Kurdistan Press - راگەیاندراوێک لە وەزارەتی داراییەوە راگەیاندراوێک لە وەزارەتی داراییەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

راگەیاندراوێک لە وەزارەتی داراییەوە

راگەیاندراوێک لە وەزارەتی داراییەوە . 

نزیکەی ( ١٩٠ ) هەزار فەرمانبەر بەشداریان لە پرۆژەی هەژماری من کردووە.    

زیاتر لە ( ٦ ) هەزار فەرمانبەر کارتی بانکیان لە ڕێی پرۆژەی هەژماری من وەرگرتۆتەوە.                  

قۆناغی یەکەمی کارەکانی پرۆژەی ( هەژماری من ) لە سنوری پارێزگای هەولێر لە کۆتایدایەو لەماوەی چوار مانگی ڕابردودا نزیکەی ( ١٩٠ ) هەزار فەرمانبەر لەسنوری پارێزگای هەولێر بەشداریان لە پرۆژەی هەژماری من کردووە.   

لە ئێستادا زیاتر لە ( ٦ ) هەزار فەرمانبەر کارتی بانکیان وەرگرتۆتەوەو مانگی ڕابردوش نزیکەی ( ٣ ) هەزار فەرمانبەر لەڕێی هەژماری منەوە مووچەیان وەرگرتووە.                              

وەک ئامادەکاری بۆ هەنگاوەکانی داهاتوو لە ئێستادا نزیکەی ( ٥٠ ) ئامێری ڕاکێشانی پارە ( ATM ) لە شاری هەولێر هەن و ژمارەیان لە زیادبووندایە، پێنج بانکی تایبەت بەشدارن لە پرۆسەکە کە بریتین لە  ( بانکی جیهان و بانکی ئاشورو بانکی ئەهلی عێراقی و RT bank و bbac bank ) کەسەرجەم مەرجەکانیان تێدایەو لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە پەسەند کراون و چەندین بانکی تریش لەسەر هێڵن، تا ئێستا پرۆژەی دروست کردنی ( ھەژماری من ) بەبێ هیچ کێشە و ئاستەنگێک بەڕێوەدەچێت و ئامادەکاریەکان بۆ دەستپێکردنی پرۆژەی ( هەژماری من ) لە پارێزگای دهۆک و سلێمانی لە قۆناغی کۆتایدایە. 

پرۆژەی ( هەژماری من ) پرۆژەیەکی گرنگ و ستراتیژی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە ، لەلایەن نوسینگەی بەڕێز سەرۆک وەزیران بەهاوکاری وەزارەتی دارایی و ئابوری و بەڕەزامەندی بانکی ناوەندی عێراق ئەنجام دەدرێت.    

ئامانج لە پرۆژەکە بنیاتنانی سیستەمێکی بانکی بەهێزە کە کەفەرمانبەران و مووچە خۆران تیایدا لە چەندین خزمەتگوزاری دارایی و بانکی سود مەند دەبن و لە قۆناغی داهاتوشدا کارمەندانی کەرتی تایبەت دەبنە خاوەن ( هەژماری من) .

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا