بانکی ناوەندیی عێراق مۆڵەتی کۆتایی بە بانکی نیشتمان دەدات و چاوەڕوان دەکرێت دوای ڕێکارەکان، پێشینە و قەرزەکانیان، هاووڵاتییان و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە، کە تاوەکوو ئێستا لێ بەش کراون.
بەپێی نووسراوێکی بانکی ناوەندیی عێراق، کە لە 20ی12ی2023، دەرچووە و تیایدا هاتووە: بە پشتبەستن بە بڕیاری دەستەی بانکی ناوەندی، بڕیار درا مۆڵەتی کۆتایی بە بانکی نیشتمان بدرێ.
بەپێی نووسراوێکی دیکەی بانکی ناوەندیی عێراق، کە لە 21ی12ی2023، دەرچووە و کۆپییەکی دەست کەوتووە، تیایدا بە پشتبەستن بە مۆڵەتی بانکی نیشتمان، داوای ناوی بەربژێرەکان کراوە بۆ بانکی نیشتمان.
هەروەها جەختیش کراوەتەوە، کە دەبێ ناوی بەڕێوەبەران و یاریدەدەرانی لقەکان بنێردرێن.
دوای ئەو ڕێکارانە چاوەڕێ دەکرێت، بانکی ناوەندیی عێراق سولفهیهك بۆ بانکی نیشتمان بنێرێت.
عەبدولحەكیم خەسرەو، سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان، ڕاگەیاند: "مۆڵەت بە بانکی نیشتمان دراوە، بۆ دەستپێکردنی کارەکان و پێدانی قەرز و پێشینەکانیش، با پرۆسەکە تەواو بێت، دواتر هەموو رێکار و کارەکانی بانکەکە دەستنیشان دەکرێن.
پێشتر مەولوود سابیر، بەڕێوەبەری گشتیی بانکە بازرگانییەکانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاندبوو: بانکی نیشتمان لە هەرێمی کوردستان دادەمەزرێت و هەنگاوەکانی دامەزراندنی ئەو بانکە تەواو بوونە و دەبەسترێتەوە بە بانكی ناوەندیی عێراق.
ئاماژەی بەوەش دا: "بانكی ناوهندیی عێراق ساڵانه كۆبوونهوهی ههیه و تێیدا دهستپێشخهریی ههیه، یهكێك لهو دهستپێشخهرییانهش، پێدانی پارهیه بهو بانكانهی، کە سهر به بانكی ناوهندین، بۆ ئهوهی وهك پێشینه به هاووڵاتییانی بدهن، لەوانەش، پێشینهی فهرمانبهران، پێشینهی خانووبەرە، پێشینهی كشتوكاڵی، پێشینهی پیشهسازی و قهرزی نیشتهجێكردن، کە ئەوانە هەمووی لەخۆ دەگرێت.''
سەرمایەی ئەو بانکە 250 ملیار دینارە، لەو بڕە 25 ملیاری بە نەخت لە ئەژمێرێکی تایبەت لە بانکی ناوەندیی عێراقی لە لقی هەرێمی کوردستان دانراوە، هەروەها 225 ملیار عەقاراتی بانکە بازرگانییەکانە.
لای خۆیەوە نەرمین مەعرووف، ئەندامی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، ڕاگەیاند: بە گوتەی بەرپرسانی بانكی ناوەندی، بانكی نیشتمان بكرێتەوە، ئەوا قەرز و پێشینەكان هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە.
بانكی ناوەندیی عێراق چەندین قەرز و پێشینەی جیاواز دەداتە هاووڵاتییان و خانەشینان و فەرمانبەرانی پارێزگاكانی عێراق، بەڵام پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانی لێ بێبەش كراوە.
وەڵام بدەوه