مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژكاری محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، رای دەگەیەنێت كە لە داهاتوویەكی نزیكدا بەهای 100 دۆلار لە بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕدا بۆ 135 هەزار دادەبەزێت.
ناوبراو لە لێدوانێكیدا بە (غەد پرێس)ی راگەیاند: لە چەند رۆژی رابردوودا بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار دابەزییەوە ئەمەش دوای بەرزبوونەوەیەكی كەم كە 100 دۆلار گەیشتە 149 هەزار دینار بەڵام ئەمە كاتێكی كەمی خایاند.
گوتیشی: لە كاتێكی نزیكی داهاتوودا بەهای 100 دۆلار بۆ 135 هەزار دینار لە بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو دادەبەزێت ئەمەش لە كاتێكدایە كە حكوومەتی عێراق و بانكی ناوەندی لە هەوڵەكانیان بۆ بەرزكردنەوەی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار بەردەوامن
وەڵام بدەوه