Kurdistan Press - هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە

وەزیری نەوتی عێراق لە دوا هەڵوێستیدا سەبارەت بە نەوتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، كاردەكەین بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لە رێگای بەندەری جەیهانی توركیاوە بە مەبەستی زیادكردنی داهات بۆ دەوڵەت.
حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، كەرتی نەوتی لە ساڵی رابردوودا سەركەوتنی گەورەی بەدەستهێناوە كە ئەوەش لەسەر بنەمای پڕۆژە ستراتیژییەكانی حكومەت بووە كە كاری لەسەر كراوە.
راشیگەیاند، پلانمان هەیە لە ساڵی نوێدا ژمارەیەك پڕۆژەی ستراتیژی لە بواری نەوتدا جێبەجێبكەین بە مەبەستی زیادكردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت و بۆ ئەو مەبەستەش لە هەوڵەكانمان بەردەوامین بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لە رێگای بەندەری جەیهانەوە بە مەبەستی زیادكردنی داهات بۆ دەوڵەت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه