Kurdistan Press - چاودێری کردنی بازاڕ بەرپرسیارەتی و ئەرکێکی ئینسانی چاودێری کردنی بازاڕ بەرپرسیارەتی و ئەرکێکی ئینسانی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

چاودێری کردنی بازاڕ بەرپرسیارەتی و ئەرکێکی ئینسانی

لەهەر شوێنێک حکومەت چاودێری بەسەر بازاڕەوە نەماو کۆنترۆڵی نرخ و کوالیتی و هەڵبەرزو دابەزی نرخەکانی لەدەست دەرچوو، جۆرێک لە بێ سەرووبەری و فەوزا باڵ بەسەر بازاڕو نرخی کاڵاو شتومەکەکاندا دەکێشێت. 

کۆنترۆڵ کردنی بازاڕ لە لایەن حکومەتەوە هەم لە رووی دەروونی دڵنیایی دەبەخشێتە بەکاربەرانەوە، هەمیش بەرچاوروونی دەداتە حکومەت بۆ دابین کردنی ئەو کالاو پێداویستیانەی زۆرترین خواست و داواکاریان لەسەرە. 

دڵنیایی بەخشینی حکومەت  بەوەی حکومەت چاودێرە بەسەر   کوالێتی کاڵا هاوردەکراوو بەرهەمە ناوەخۆییەکانەوە، وادەکات هاوڵاتیان متمانەی زیاتریان بە حکومەت و دامودەزگاکانیەوە هەبێ و لە  کواڵیتی کڕین و فرۆشتنی کاڵاو پێداویستیەکان دڵنیا بن. 

بەڵام ئەگەر حکومەت ئاگاداری جوڵەی بازاڕو بازڕگانیەوە نەبێ و کۆنترۆڵی بازاڕی لەدەست دەربچێ، جۆرێک لە ئاڵۆزی و پشێوی شاراوە لە بازاڕ دێتە کایەوەوە هەندێ لە بازرگانە چاوچنۆکەکان بۆ دەست خستنی زۆرترین قازانج و دەست مایەی خەیاڵیەوە، بە ئارەزووی خۆیان بەزمی و نزمی بە نرخەکانەوە دەکەن یا کاڵاکان دەشارنەوە تا دواتر بە چەند قات بیانفرۆشنەوە. 

بێگومان دەرەنجامی ئەم دۆخەش هەژار کەوتنی زێدەتری بەکاربەران و هاوڵاتیە دەست کورت و نەدارەکانی کۆمەڵگەی لێدەکەوێتەوەو درز و کەلێنی نێوان چینی هەژارو دەوڵەمەندەکان  زیاترو گەورەتر  دەبێ و بە پشێوی بازاڕو دۆخێکی درێژخایەنی هەڵاوسانی ئابوری و لە زۆرحاڵەتدا نائارامی کۆتایی پێ دێ.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه