بانكی ناوه‌ندی عێراق رێنمایی نوێی له‌باره‌ی پێدانی دۆلار به‌نرخی فه‌رمی به گه‌شتیاران ده‌ركرد و به‌گوێره‌ی رێنماییه‌كانیش، سه‌رجه‌م بانكه‌كان ئاسانكاری بۆ گه‌شتیاران ده‌كه‌ن تاوه‌كو بتوانن 100 دۆلار به‌نرخی 132 هه‌زار دینار وه‌ربگرن.
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی بانكی ناوه‌ندی كه ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو به‌شی A مۆڵه‌تپێدراو كراوه تێیدا هاتوه، ئه‌و بانكانه كه لقیان له فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر، به‌غدا، به‌سڕه و نه‌جه‌ف هه‌یه، ئاسانكاری بكه‌ن بۆ گه‌شتیاران بۆ ده‌ستخستنی دۆلار به نرخی فه‌رمی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه خواستیان هه‌یه نوسینگه له فڕۆكه‌خانه‌كان بكه‌نه‌وه، به‌پێی شوێنی جوگرافی خۆیان، ده‌توانن له‌ڕێگه‌ی لقه‌كانیانه‌وه داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن له‌گه‌ڵ دیاریكردنی فڕۆكه‌خانه‌كه بۆئه‌وه‌ی مۆڵه‌تیان پێبدرێت.
ئه‌و رێنماییه‌ی بانكی ناوه‌ندی له‌كاتێكدایه به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی له‌بازاڕه‌كاندا، به‌رزبونه‌وه‌ی به‌رچاوی به‌خۆوه بینیوه و به‌جۆرێك به‌های 100 دۆلار به زیاتر له 161 هه‌زار دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، به‌ڵام بانكه‌كه 100 دۆلار به 132 هه‌زار دینار ده‌فرۆشێت.
به‌گوێره‌ی رێنماییه‌كان، هه‌ر گه‌شتیارێك بیه‌وێت له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراقه‌وه گه‌شت بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكات، بڕی سێ هه‌زار دۆلاری به‌نرخی فه‌رمی پێده‌درێت، بۆ عومره‌كارانیش بڕی دو هه‌زار دۆلار دیاریكراوه.
وەڵام بدەوه