Kurdistan Press - لەبارەی ناردنی پارە بۆ ھەرێم لەبارەی ناردنی پارە بۆ ھەرێم | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لەبارەی ناردنی پارە بۆ ھەرێم

مەسعود حەیدەر، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق  راگەیاند: سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەروەکوەزایرانی عێراق رێککەوتنیان کردووە، کە رێگەجارەیەک بۆ پرسی بودجە و مووچە بدۆزنەوە، بۆ ئەوەی هەندێک کەس لە بەغدا موزایەدە بەو بابەتەوە نەکەن. ھەروەھا وتی: لە رووی یاساییەوە بەپێی یاسای بودجەی گشتی دەبێت مانگانە حکومەتی عێراق 775 ملیار دینار بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکات.

بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق ئاماژەی بەوەشدا: لە دەرەوەی چوارچێوەی یاسا کەس دەسەڵاتی ئەوەی نییە هیچ بڕە پارەیەک بۆ هەرێمی کوردستان خەرج بکات

سەبارەت بە ناردنی پارە لە بەغداوە بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، گوتی: ئەگەر هەر دواکەوتنێک هەبێت ئەوە بەهۆی رێکارە ئیدارییەکانە، دوای رێکارەکان پارەکە دەخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەوانیش لێرە وەری دەگرن

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا