رۆژی پێنجشەممە (5ـی تشرینی یەکەمی 2023)، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی راگەیاند، ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەشکرا، کە وابڕیاربوو رۆژی شەممەی داهاتوو دابەش بکرێت.
هەروەها بەگوێرەی زانیارییەکان، وابڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا، حکومەتی فیدراڵی دەست بە رێکارەکانی ناردنی 700 ملیار دینارەکە بکات بۆ ئەم مانگە و دوای ئەوەش وەزارەتی دارایی دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب دەکات.
لەگەڵ ئەوەشدا، وەزارەتی دارایی بەردەوامە لە دابەشکردنی مووچە و بەپێی راگەیەندراوەکانی پێشووتری، تەنانەت لە رۆژانی پشووی فەرمی و رۆژانی شەممەش، لە بانکەکان دەوامی ئاسایی کراوە بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و چاوەڕێ دەکرێت، دابەشکردنی مووچە لە وادەی دیاریکراوی خۆی زووتر تەواودەبێت.
وەڵام بدەوه