Kurdistan Press - لایەنە سیاسیەکانی ڕەزامەندی پێشاندا لایەنە سیاسیەکانی ڕەزامەندی پێشاندا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لایەنە سیاسیەکانی ڕەزامەندی پێشاندا

لایەنە عێراقیەکان ڕەزامەندی خۆیان نیشاندا کە ھەندێک لەماددەکانی بوودجە ھەمواربکرێتەوە. 

خەلیل غازی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند، سەردانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی هەنگاوێکی زۆر گرنگ بوو و کاردانەوەیەکی زۆری هەبوو لەسەر هەموو لایەنە سیاسییەکانی عێراق. هاوکات راشیگەیاند، هەموو لایەنە عێراقییەکان گەیشتوونەتە ئەو باوەڕەی ئەم شێوازەی بودجە، نەک بۆ هەرێمی کوردستان بەڵکوو بۆ تەواوی عێراق ناگونجێت، چونکە تاکوو ئێستا هیچ پڕۆژەیەک لەسەر بودجە جێبەجێنەکراوە. ئەوەشی خستەڕوو، چەند وەزارەتێکی حکومەتی عێراقیش گەیشتوونەتە ئەو باوەڕەی پێویستە چەند ماددەیەکی بودجە گۆڕانکاریان بەسەردا بکرێت و راستبکرێنەوە.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق؛ ئاماژەی بەوەدا، ئەو کێشە گەورەیەی کە لەسەر بودجە بۆ هەرێم پەیدا بووە پێویستە لە زووترین کاتدا چارەسەربکرێت، لەوانە پشکی بودجەی نەفەقاتی فیعلییە بەڕاستی ئەوە ناگونجێت لەگەڵ هەرێمی کوردستان، هەروەها هەموو پارێزگاکانی دیکەی عێراق لەسەر ئەو نەفەقاتی فیعلییە زیانمەند بوونە، بەهۆی ئەوەی کە لە دەسەڵاتی سەرۆکی دارایی کە دەڵێت "چەند داهات هەبێت دەوانرێت تەنیا ئەوەندە خەرج بکرێت" ئەو نەفەقاتە فیعلییە رێگە بە وەزیری دارایی عێراق دەدات بە میزاجی کەسی خۆی مامەڵەی بە داهات بکات. خەلیل غازی، دەڵێت: سێ سەرۆکایەتییەکەی بەغدا و زۆرینەی سەرکردەی لاینە سیاسییەکان پشتگیرییان لە داواکارییەکانی شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە، "ئێمە گەشبینین بە هەڵوێستەکانی ئەوان"، هەروەها ژمارەیەک ئەندام پەرلەمانی فراکسیۆنە کوردستانییەکانی جگە لە نەوەی نوێ سەردانی لایەنە کاریگەرەکانی پەرلەمانیان کردووە داوایان کردووە بۆ ئەو مەبەستە پشتگیریان بکەن

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه