ئێران ھەڵوێستی خۆی راگەیاند لەباری دواخستنی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان. شاندێکی کۆماری ئیسلامی سەردانی سلێمانییان کردووە و ڕاستەوخۆ بە بافڵ تاڵەبانییان گوتووە "پێویستە هەڵبژاردن دوا بخرێت و بەبێ پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژاردن ناکرێت. شاندەکەی ئێران بە یەکێتیی نیشتیمانییان گوتووە، پارتی هێزێکی سەرەکی هەرێمی کوردستان و عێراقە و نابێت بێ ئەو پارتە هەڵبژاردن بکرێت".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: یەکێتیی نیگەرانی خۆی لە ڕاسپاردەی شاندەکەی ئێران دەربڕیوە، بۆیەش ئەمڕۆ بە پەلە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی كراوە و بەم زووانە ڕاگەیێنراوێك بڵاو دەکاتەوە. پارتی و پێكهاتەكان نیگەرانن لە شێوازی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن و تێبینییان هەیە، بەوهۆیەوە هەڵبژاردن دواخراوە و تەنیا ماوەتەوە کە سەرۆکایەتیی هەرێم مەرسوومی هەرێمی بۆ دەرکات.
وەڵام بدەوه