ساڵیادێکی تاڵ
ساڵێک لەمەوپێش لە ٢٥/٤/٢٠٢٣ گروپێکی چەکداری شەش کەسی بە شێوەیەکی ترسنۆکانە و بەرنامە بۆ داڕێژراو (سەرھەد)یان تیرۆر کرد، دوای کۆکردنەوەی بەڵگەکان کە بە کامێرا کاتی ئەنجامدانی تاوانەکە بە ڕوونی و چەندین شاھید و بەڵگەی حاشا ھەڵنەگر پێشکەش بە دادگا کرا و سکاڵا لەو تاوانبارانە کرا و بە مادەی ٤٠٦ تاوانی کوشتن بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە، بەڵام لە ماوەی ساڵێکدا نەک دەستگیر نەکراون بەڵکو زانیاریەکان پێمان دەڵێن کە ئەو تاوانبارانە لە ناو فەرماندەیی یەکێتی لە معسکر سەلامی سلێمانی لەلایەن دژەتیرۆری یەکێتیەوە پەنا دراون و وەکو کارمەندی ھێزە ئەمنیەکان دامەزرێندراون.
زۆر بە داخەوە کە ھێزە ئەمنیەکانی یەکێتی لە بری پارێزگاری لە سەروماڵی ھاوڵاتیان بووە بە لانە و پەناگەی دز و پیاوکوژ و خەڵکی تاوانبار.
عەبدوڵای كوێخا موبارەك
وەڵام بدەوه