عەزیز ئەحمەد جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بۆ كەناڵی NRT رای گەیاند كە ئامانجی سەرەکیی حكوومەت لە پرۆژەی (هەژماری من) ئەوەیە کە هاووڵاتییان سەرپشک بن لە هەڵبژاردنی ئەو بانکانەی کە دەیانەوێت مامەڵەی لەگەڵدا بکەن.
جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئێكس) بڵاوی كردەوە كە لەم بابەتەدا نایانەوێت نە قۆرخکاریی بەغدا هەبێت نە هی حکوومەتی هەرێمی کوردستان. بەڵکوو بە پێچەوانەوە، دەیانەوێت زۆرترین بژاردە لە بانکە حکومی و ئیسلامی و نێودەوڵەتی و تایبەتەکان بخەنە بەر دەستی هاووڵاتییان.
هەروەها ئاماژەی بەوە داوە كە ئەگەر كەناڵی NRT بەڕاستی لە خەمی خەڵک دان، بۆچی ناچن تیمەکەیان ببینن؟ بە خۆشحاڵییەوە پێشوازییان لێ دەکەن و وەڵامی هەموو پرسیار و تێبینییەکانیان لەسەر پرۆژەی هەژماری من دەدەنەوە.
لە كۆتاییشدا نووسیویەتی كە زانیاریی هەڵە و ساختە، زیان بە هەمووان دەگەیەنێت، هەمیشە بڵاوکردنەوەی ڕاستییەکان باشترە.
وەڵام بدەوه